له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژەڤـی کـوردستان زیـرەک کـەمـال ـ شـرۆڤـەکاری سیاسی سه‌باره‌ت به پرسی عێراق دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان رایگه‌یاند :
عێراق دوای هه‌لبژاردن له لایه‌ن كۆمسیۆن زۆر ته‌نگژه دروست بوو له لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌ن ، گه‌یشته ئاستێك عێراق تووشی لێكترازان بێت . ئایا ئه‌و میلیشیاو وه‌لائیانه چۆن مامه‌ڵه له گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ن ؟ به پێشبینی خۆم قبوڵی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن و هیچ ده‌رفه‌تێكی دیكه نییه .
له به‌غداش په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه هه‌ماهه‌نگی شیعه ناره‌زایی خۆیان راگه‌یاند ، ئه‌وه‌ش درزێكی زۆری خسته ناو لایه‌نه شیعه‌كان .هێزه ئه‌منییه‌كانیش بلاوه كراوه بۆ هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌خوازراو .
خۆنیشاندان به‌رده‌وامه ، سالیادی كوشتنی قاسم سلێمانیش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامانه بۆیه خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت .
زیره‌ك كه‌ماڵ روونیكرده‌وه كه ئاراسته‌ی خۆپیشاندانی خۆپیشانده‌ران ئاراسته‌یان به‌رفراوانتر ده‌بێت ، شه‌ڕی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه دژ به دادگای فیدراڵی ده‌بێت . باشه كۆمسیۆن به دڵی ئه‌وان نه‌بێت و دادگای فیدراڵی به دلی ئه‌وان نه‌بێت ئه‌ی چی بكرێت ؟؟
ئه‌وه‌شی دركاند كه دیموكراسیه‌ت له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به لۆژیكی هێزو شه‌ڕ بیر ده‌كرێته‌وه
هه‌روه‌ها ئه‌و میلیشیایانه ، له عێراق راسته‌وخۆ سه‌ر به ئێرانن دوای كوژرانی قاسم سلیمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس ، ئالۆزیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن ، سه‌رئێشه بۆ هه‌موو لایه‌ك دروست ده‌كه‌ن . ده‌ره‌نجامه‌كان قبوڵ ده‌كرێت ، هیچ مه‌جالی گه‌مه كردن نه‌ما ، خۆپیشاندان هیچ به‌هایه‌كی نامێنێ به ڵكو زیاتر ره‌وشه‌كه به‌ره‌و شه‌ڕی چه‌كداری ده‌چێت . قۆناغێكی سه‌خت چاوه‌ڕوانكراوه . خۆپیشاندانی تشرینی تا راده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وت ، بۆیه ئالۆزی لێده‌كه‌ێته‌وه له لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه وه‌لائین .
زیره‌ك كه‌مال گوتی : پێویسته كورد به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كورد له به‌رچاو بگرێت ، كه‌س لێی لا نه‌دات . به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی ، به یه‌ك پاكێج بچنه پێشه‌وه ، كه فاكته‌رێكی به‌هێزو ته‌ندروسته .
ئه‌و كات كورد ده‌حه‌سێته‌وه كه عێراق عێراقێكی ده‌ستووری دیموكراسی بێت ، ئه‌و كات زیاتر مافه‌كان ده‌توانرێت ده‌سته‌به‌ر بكرێت .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كاركردن له عێراق زه‌حمه‌ته ، كیشه ئه‌وه‌یه عێراق له ئاوێنه‌ی شكاو ده‌چێت هه‌ر كه‌س خۆی تیا ده‌بینێت ، شیعه‌و كورد و سوننه هه‌موویان خۆیان به مه‌غدور ده‌زانن .
به‌لام واقیع ئه‌وه‌یه عێراق شیرازه‌ی ده‌وڵه‌تی له ده‌ستداوه .
لای خۆیه‌وه کاتۆ سەعدولڵا - چاودێری سیاسی سه‌باره‌ت به‌و پرسه رایگه‌یاند :
پیش‌تر به‌ر له ماوه‌یه‌ك گوتمان دادگای فیدراڵی ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات ، ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا رایگه‌یاند كه هیچ لایه‌نێك و وڵاتێك ناتوانێت چیتر تانه له‌و بڕیاره بدات .
روونیشیكرده‌وه كه عێراق گۆڕاوه وه‌كو جاران نه‌ماوه ، میلله‌تی عێراق قبوڵ ناكات یاری به موقه‌ده‌راتی بكرێت. ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش پشتیوانی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق ده‌كات .
هه‌موو وڵاتان به‌تایبه‌تی ئێران ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراقێكی به هێزو سه‌قامگیرن .
كاتۆ سه‌عدولڵا گوتی : كورد تا ئێستا هه‌ڵی هه‌بووه ، به‌ڵام نه‌یتوانییوه ئه‌و هه‌ڵه به شێوه‌یه‌كی باش بقۆزێته‌وه . ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئێستا حوكمرانی ده‌كه‌ن نه‌یانده‌زانی سیاسه‌ت چیه و هیچ زانیاری‌یان نه‌بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.