Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:40

پێشبینییه‌کانی ڤانگا بۆ 2022.. ئه‌مساڵ بوونه‌وه‌ری ئاسمانی به‌ که‌شتی دێنه‌ سه‌ر زه‌وی

کوردستان TV
100%

 

بابا ڤانگا ئه‌و ئافره‌ته‌ پیره‌ بولگارییه‌یه‌ كه‌ ناوبانگێكی زۆری بۆ خۆی په‌یدا كردبوو به‌هۆی پێشبینییه‌كانی داهاتوو، یه‌كێك له‌ پێشبینییه‌كانی بۆ ساڵی 2022 ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بوونه‌وه‌ری ئاسمانی به‌ كه‌شتی دێنه‌ سه‌ر زه‌وییه‌وه‌.

ڤانگا پێشتر پێشبینی بۆ چه‌ندان ڕووداو و كاره‌ساتی سروشتی گه‌وره‌ كردبوو به ‌تایبه‌تیش له‌ ساڵی 2021 كه‌ پێشبینی كردبوو په‌تا جیهانییه‌كان زیاتر خه‌ڵك بكوژن‌ له‌گه‌ڵ دروستبوونی كاره‌ساتی سروشتی و كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له‌نێوان دوو وڵاتی بیانیدا.

ڕۆژنامه‌ی (زه‌ میرۆر)ی ئینگلیزی هه‌ندێ له‌ پێشبینییه‌كانی بابا ڤانگای بۆ ساڵی 2022 بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌‌ یه‌كێك له‌و پێشبینییانه‌ی‌ دانیشتنی كاتێكی زیاتری خه‌ڵكه‌ به‌ دیار شاشه‌كانه‌وه‌.

پێشبینییه‌كی تری ڤانگا بۆ ساڵی 2022 بریتییه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی په‌تایه‌كی تری جیهانی له‌ سیبیریا، ڤایرۆسه‌كه ئێستا به‌ به‌ستوویی بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا دووباره‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و جیهان تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی ده‌كات.

هه‌روه‌ها پێشبینی كردووه‌ كه‌ كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌ چه‌ندان وڵاتی تر دروست ببێت و‌ سه‌رئه‌نجام كێشه‌ی سیاسی گه‌وره‌ بنێته‌وه‌ و به‌مه‌ش ئه‌و وڵاتانه‌ ناچار ده‌بن به‌دوای جێگره‌وه‌ی تری سه‌رچاوه‌ی ئاودا بگه‌ڕێن.

هه‌ر بۆ‌ ساڵی 2022 پێشبینی كردووه‌ كه‌ بوونه‌وه‌ره‌ ئاسمانییه‌ نامۆكان چه‌ند كه‌شتییه‌ك ڕه‌وانه‌ی زه‌وی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر بوونی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی بكه‌ن.

بابا ڤانگا‌ ناوی ته‌واوی ڤانگیلیا جۆشتیرۆڤایه‌ و هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه‌ چاوه‌كانی نابینا بوونه‌.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی پێشبینییه‌كانی بۆ ساڵی 2022 ئه‌وه‌یه‌ كه‌‌ وڵاتی هیندستان پله‌ی گه‌رمای بۆ سه‌رووی 50 پله‌ به‌رز ببێته‌وه‌ و كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیاتربوونی هێرشی كولله‌ و له‌ناچوونی زۆرینه‌ی به‌روبوومه‌ كشتووكاڵییه‌كان له‌و وڵاته‌دا.

بۆ ساڵی تازه‌ هه‌روه‌ها پێشبینی كردووه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بوومه‌له‌رزه‌ و لافاو له‌ ته‌واوی جیهاندا زیاتر ببێت به ‌تایبه‌تیش له‌ كیشوه‌ره‌كانی ئوستڕالیا و ئاسیا و‌ كاره‌سات به‌دوای خۆیدا بێنێت.

بابا ڤانگا پێی وابووه‌ كه‌ دوای له‌ده‌ستدانی چاوه‌كانی، خوای گه‌وره‌ به‌هره‌یه‌كی ده‌گمه‌نی پێداوه‌‌ ئه‌ویش بینینی ڕووداوه‌كانی داهاتووه‌، ئه‌م ئافره‌ته‌ پیره‌ كوێره‌ له‌ ساڵی 1911 له‌دایكببوو و له‌ ساڵی 1996 گیانی له‌ده‌ستداوه‌، پێش مردنی ڕایگه‌یاندبوو كه‌ پێشبینییه‌كان به‌ ڕێژه‌ی 85% ڕاست ده‌بن، گرینگترین پێشبینییه‌كانی ڕابردووشی مردنی شاژن دایانا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا بووه‌.

ڤانگا پێشبینی كردووه‌ بۆ ساڵانی ئاینده‌ ڕووداوی گه‌وره‌ و پێشبینی نه‌كراو ڕووبده‌ن، یه‌كێك له‌ گرینگترین پێشبینییه‌كانیشی بۆ ساڵانی ئاینده‌ بریتییه‌ له‌ گۆڕانی ڕێڕه‌وی زه‌وییه‌ له‌ ساڵی 2023، هه‌روه‌ها چوونی مرۆڤه‌ به‌ كه‌شتی ئاسمانی بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی زوهره‌ له‌ ساڵی 2028، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن موسڵمانانه‌وه‌ له‌ ساڵی 2043 و له‌گه‌ڵ كۆتاهاتنی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی و هاتنی ڕۆژی دوایی له‌ ساڵی 5079.

هه‌روه‌ها پێشبینی كردووه‌ له‌ ساڵی 2046 ته‌مه‌نی مرۆڤ له‌ 100 ساڵ زیاتر ببێت به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌ پزیشكییه‌كان و دروستكردن و چاندنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه‌ له‌ ساڵی 2100 شه‌و به‌ته‌واوی له‌سه‌ر زه‌وی نامێنێ و مرۆڤ ڕۆژێكی تری ده‌ستكرد دروست ده‌كات و به‌شه‌كه‌ی تری گۆی زه‌وی ڕووناك ده‌كاته‌وه‌.

 

 

 

 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.