ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مشه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌ی دوورگه‌ی چینی بووه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
هێرشه‌كه‌ش بۆ سه‌ر فه‌وجی یه‌كی پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بووه له ڕۆژئاوای شارۆچكه‌ی بێجی له ناوچه‌ی دوورگه‌ی چینی.
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكراشیان كرد كه له كاتی چوونی هێزی پاڵپشتیدا، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و تێكشكێنراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش له هێرشه‌كه‌دا تا ئێستا ڕوون بووه‌ته‌وه كه سێ ئه‌ندامی پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كوژراون و چواری تریش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.