دوای پەسەندکردنی حەبی کۆڕۆنا (پاکسلۆڤید) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، هۆشداری دەدرێت لە بەکارهێنانی حەبەکە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (ئێن بی سی نیوز) تێیدا هاتووە کە شارەزایانی بواری پزیشکی هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی حەبی کۆڕۆنا و ڕایدەگەیەنن: بەکارهێنانی حەبەکە بۆ هەمووان سەلامەت نییە و پێویستە حەبەکە لە ژێر چاودێری پزیشکدا بەکاربهێنرێت.
شارەزایانی پزیشکی ئەوە دەخەنەڕوو کە حەبەکە بۆ هەموو کەسێک سەلامەت نییە، لەوانەیە مەترسی و هەڕەشە لەسەر ژیانی هەندێ کەس دروست بکات.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی دەرمان و خۆراکی ئەمریکاش هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی ئەو حەبانە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی گورچیلە و جگەریان هەیە، جەخت دەکاتەوە لەوەی مەترسییەکانی بۆ سەر ئەو کەسانە زیاترە.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکرێت کە حەبەکە لەگەڵ دەرمانە دژە چەورییەکان (ستاتین)، دژە خوێن مەیین و دژە خەمۆکییەکان وەرنەگیرێ، چونکە دەکرێت مەترسی گەورە دروست بکات لەسەر ژیانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.