Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:41

بایدن بوودجەی 768 ملیار دۆلاریی بەرگریی نیشتمانیی ئەمریکای پەسەندکرد

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن،سەرۆکی ئەمریکا، ، یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، کە لە کۆنگرێس تێپەڕی و خەرجیی سەربازی ساڵی دارایی 2022 لەخۆدەگرێت، پەسەند کرد.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە کۆشکی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، بایدن، یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، کە دوای مشتومڕێکی زۆر لە کۆنگرێس پەسەندکرا، واژۆکرد.
یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، کە 740 ملیار دۆلاری بوودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ـە، 27،8 ملیار دۆلاری بوودجەی خەرجییەکانی بەرگریی ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی وزەیە و 400 ملیۆن دۆلار خەرجییەکانی دیکەی بەرگریی و کۆی گشتی 768،2 ملیار دۆلار لە خۆدەگرێت، لەگەڵ واژۆکەی بایدندا بوو بە یاسا.

یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، لە ٧ی کانوونی یەکەم لە ئەنجوومەنی نوێنەران و لە 15ی کانوونی یەکەمیش لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە پەسەندکرابوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.