Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:45

ناتۆ خۆی بۆ پێکدادانی چه‌کداریی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ رووسیا ئاماده‌ ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئه‌لێكسانده‌ر فۆمین، جێگری وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، ئاشكرای كرد، ناتۆ ئامانجیه‌تی "خۆی بۆ پێكدادانی چه‌كداریی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ رووسیادا ئاماده‌ بكات.

ئه‌لێكسانده‌ر فۆمین له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زانیاریی پێداندا كه‌ له‌گه‌ڵ هاوپێچی سه‌ربازیی له‌ باڵیۆزخانه‌ بیانییه‌كان ئه‌نجامیدا، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ چالاكییه‌كانی ناتۆ كرد.

فۆمین باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ناتۆ له‌ ماوه‌كانی دواییدا هه‌نگاوی له‌پێناو راوه‌ستاندنی رووسیادا هاویشتووه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ رووسیا له‌دوای جه‌نگی سارد چه‌ندین جار هەوڵی داوه‌ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ناتۆدا درووست بكات.

باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ رووسیا سنووره‌كانی خۆرئاوای وڵاته‌كه‌ی له‌ چه‌ك داماڵیوه‌ و هه‌میشه‌ ئاماده‌ بووه‌ "بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی بنیاته‌نه‌ر" له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوادا بنێت.

جێگری وه‌زیری به‌رگریی رووسیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ناتۆ خۆی بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ رووسیادا ئاماده‌ ده‌كات و رایگه‌یاند: "له‌ پێكهاته‌ی سه‌ربازیی ناتۆدا، جارێكی دیكه‌ ئامانجی له‌پێناو ئاماده‌كاریی بۆ پێكدادانی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ رووسیادا به‌ چڕیی ئاماده‌ ده‌كرێت".

ئه‌لێكسانده‌ر فۆمین سه‌باره‌ت به‌ ستراتیژی سه‌ربازیی ماوه‌ی ساڵانی رابردووی ناتۆ ئاشكرای كرد كه‌ له‌ به‌ڵگه‌كانیاندا رووسیا وه‌ك مه‌ترسی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كه‌ ناوبراوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.