له شاری دوبه‌ی وڵاتی ئیمارات، ڕێوڕه‌سمی دوازده‌مینی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی گلۆب سۆكهر بۆ باشترینه‌كانی تۆپی پێی ئه‌مساڵی جیهان له‌میانی كۆنگره‌ی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی به ئاماده‌بوونی چه‌ندین ئه‌ستێره‌و شاره‌زایانی وه‌رزشی وڵاتانی جیهان به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی گلۆب سۆكهر بۆ باشترین یاریزانی ئه‌مساڵی جیهان پێشكه‌شی كلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرا، ئه‌ویش بۆ ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی كه ئه‌مساڵ له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا پێشكه‌شی كرد‌و نازناوی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی برده‌وه.
هه‌روه‌ها له قۆناغی یه‌كه‌می خولی فه‌ڕه‌نسا ده گۆڵی بۆ پاریس سانجێرمان تۆماركردووه‌و تیپه‌كه‌شی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خوله‌كه دایه، هه‌ر له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری یانه‌ی بایرن میونشن دوو خه‌ڵاتی برده‌وه، یه‌كه‌میان خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بوو له ده‌نگدانی هانده‌ران.
دووه‌میشیان خه‌ڵاتی مارادۆنا بوو كه تایبه‌ته به باشترین گۆڵكاری جیهان، هاوكات یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی چامپیۆنس لیگ بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین یانه‌ی جیهان، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای پاڵه‌وانی جامی یۆرۆ خه‌ڵاتی باشترین هه‌ڵبژارده‌ی جیهانی برده‌وه‌و له ڕیزی ههڵبژاردهكهشدا ڕۆبێرتۆ مانچینی خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنهرو لیۆناردۆ بۆنوچی خه‌ڵاتی باشترین بهرگریكارو جیان لویجی دۆناڕوما خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی به‌ده‌ستهێنا .
خه‌ڵاتی گلۆب سۆکه‌ر بۆ باشترین یاریزانی ئه‌مساڵی جیهان پێشکه‌ش به مباپێی فه‌ڕه‌نسی کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.