Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 10:11

له‌ پریمه‌رلیگدا نیوکاسڵ و مانچسته‌ریونایتد یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


 له‌ كۆتایی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی نۆزده‌یه‌‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی نیوكاسل یونایتد میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی كرد، له‌ ئه‌نجامدا، یاریه‌كه‌ به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌ گۆڵیك ته‌واو بوو ، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌م و له‌ خوله‌كی حه‌وت یاریزان ئالان سانت ماكسیمین ده‌ستپێشخه‌ری كردوو نیوكاسل یونایتدی كرده‌ خاوه‌ن تاكه‌ گۆڵی یاریه‌كه‌ و  گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه‌ گۆڵه‌ی نیوكاسل ته‌واو بوو .
 له‌ گێمی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوولا له‌ هه‌وڵی گۆڵ تۆماركردن بوون و یاریزانانی مانچسته‌ریش به‌رده‌وام بوون له‌ هێرشه‌كانیان ، تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك‌ یاریزان ئه‌دینسۆن كاڤانی مانچسته‌ری كرده‌ خاوه‌ن گۆڵێك و جیاوازی گۆڵه‌كانی یه‌كسان كرده‌وه‌ .
 به‌م ئه‌نجامه‌ یاریه‌كه‌ به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌ یه‌ك‌ گۆڵ ته‌واو بوو ،  به‌م یه‌كسان بوونه‌ مانچسته‌ر به‌ كۆكردنه‌وه‌ی بیستوو هه‌شت خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌م دایه‌و نیوكاسل یونایتدیش یازده‌ خاڵی هه‌یه‌و له‌ پله‌ی نۆزده‌یه‌م دێت.
  
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.