له خولی ئینگلته‌راو له هه‌فته‌ی بیسته‌می خوله‌كه‌دا، بڕیاروابوو ئه‌مشه‌و یانه‌ی ئارسناڵ میوانداری یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆن بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له یاریزانانی ولڤه‌رهامپتۆن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌و كه‌ره‌نتین كراون، بۆیه به بڕیاری یه‌كگرتووی پرێمه‌رلیگ یاریه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
هاوكات یانه‌ی ئارسناڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه واده‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی یاریه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، ئیداره‌ی یانه له‌نده‌نیه‌كه داوای لێبوردنی له هانده‌رانی كرد بۆ دواخستنی ئه‌م یاریه كه بڕیارورابوو له یاریگای ئیمارات له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌ر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕیزی به‌شێك له یاریزانانی یانه‌ی لیدز یونایتد، یاری ئه‌مشه‌وی نێوان یانه‌كه‌و یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا له هه‌فته‌ی بیسته‌می خولی ئینگلته‌را به هه‌مان شێوه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، سێ یاری دیكه له هه‌فته‌ی نۆزده‌می پرێمه‌رلیگ هه‌ر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دواخرابوو.
به‌مه‌ش ته‌نها له‌م مانگه‌دا، په‌تای كۆرۆنا بووه هۆی دواخستنی پازده یاری خولی ئینگلته‌را، له‌م هه‌فته‌یه‌شدا سه‌دوسێ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا له ڕیزی یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه به‌شداربووه‌كانی پرێمه‌رلیگ تۆماركرا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له یاریزانانان تووشی کۆڕۆنا بوونه یاری نێوان ئارسناڵ و ولڤه‌رهامپتۆن دواخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.