Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:40

سەرباری پەتای کۆڕۆنا فرۆشتنی چەک لە جیهاندا خاو نەبووەتەوە

کوردستان TV
100%


پەیمانگەی نێودەوڵەتیی ستۆکهۆڵم بۆ تۆژینەوەی ئاشتی "سیپری" جەختی کردەوە، کۆمپانیا جیهانییەکانی پیشەسازیی سەربازیی سەرباری لێکەوتەکانی پەتای کۆڕۆنا و لێکەوتە ئابوورییەکانی چەکی زۆریان فرۆشتووە.
راپۆرتی ساڵانەی پەیمانگەکە رایگەیاند، گەورەترین دروستکەرانی چەک لە جیهاندا توانییان خۆیان بەدوور بگرن لە لێکەوتەکانی ئابووری و ساڵی رابردوو گەشەی باشیان لە قازانج تۆمار کرد. هەموو حکوومەتەکان لە سەرانسەری جیهان بەردەوامبوون لە کڕینی چەک لە سەردەمی پەتای کۆڕۆنا.
بەشێوەیەکی گشتی گەورەترین 100 کۆمپانیای چەک بەرزبوونەوەی قازانجیان بە دەست هێنا بە رێژەی 1.3% لە ساڵی 2019 بە ئاستێکی پێوانەیی کە گەیشتە 531 ملیار دۆلار. بەڵام سەرباری ئەوەش ساڵانی 2019 و 2020 قازانجەکان لاواز بوون. جارێکی دیکە 5 کۆمپانیای ئەمریکی ریزبەندی پێشەوەی پۆلێنەکەیان گرتەوە، لە پلەی یەکەم کۆمپانیای "لۆکھید مارتن"ی ئەمریکی (دروستکەری فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف 35 و مووشەکە جیاوازەکان) لە پلەی یەکەم هات کە بەهای فرۆشتنی گەیشتە 58.2 ملیار دۆلار، دواتر هەریەک لە کۆمپانیای Raytheon Technologies و Boeing و Northrop Grumman و General Dynamics هاتن.
هەروەها کۆمپانیای "BAE Systems"ی بریتانی لە پلەی شەشەم هات کە پێش سێ کۆمپانیای چینی کەوت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.