Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 09:12

کەتائیبی حزبوڵڵا بەشداری پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق ناکات

کوردستان TV
100%

کەتائیبی حزبوڵڵا کە یەکێکە لە میلیشیا شیعییەکانی عێراق، ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەشداری پێکهێنانی حکوومەتی نوێ ناکات.

لەو بارەیەوە کەتائیبی حزبوڵڵا راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم و نووسیویەتی: "ئەوانەی مافەکانی گەلی عێراقیان قۆرخ کردووە، لەلایەن هاوپەیمانی نێوان حکوومەتی  ئیسرائیل- ئەمریکا- سعوودییەوە پشتیوانی دەکرێن".

لە راگەیەندراوەکەدا بانگەشەی ئەوەش کراوە کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان بە درێژایی قۆناغی هەڵبژاردن رووبەڕووی قۆرخکارییەکانی ئەو هاوپەیمانییە بووەتەوە، هەروەها باس لەوەش کراوە کە دەسەڵاتی دادوەریی کەوتووەتە ژێر کاریگەری فشار و هەڕەشەکانی هەمان هاوپەیمانییەوە.

کەتائیبی حزبوڵڵا لە درێژەی راگەیەندراوەکەیدا، جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەرچەندە بایکۆتی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ دەکات، بەڵام بەردەوام دەبێت لە بەرگری کردن لە مافەکانی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.