هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران 4 هاووڵاتی كورد كه خه‌ڵكی كامێرانن به‌تۆمه‌تی به‌شداری كردنیان له پرسه‌ی حه‌یده‌ر قوربانی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، چوار دەستبەسەرکراوی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی بە ناوەکانی سیروان قوربانی، بورهان کەمانگەر، ئامانج قوربانی و مەلا محەمەد میرزا ڕەحمانی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کامێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ ژووری تاکەکەسیی به‌ندینخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە.
هەنگاو زانیویەتی کە سێ کەسیان لە ڕیگای تەلەفوونەوە پەیوەندییان بە بنەماڵەکانیان کردووە و تەنیا مەلا محەمەد میرزا ڕەحمانی هەتا ئێستا پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە.
مەلا محەمەد میرزا ڕەحمانی و ئامانج قوربانی ڕۆژی چوارشەممە 1ی بەفرانبار دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران دەستبەسەر و سیروان قوربانی و بورهان کەمانگەر ڕۆژی پێنج شەممە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە زیاتر لە 150 هاووڵاتیی خەڵکی کامێران بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێران 4 هاووڵاتی کورد ده‌ستگیرده‌که‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.