Erbil 38°C سێشەممە 26 ئاب 01:57

گرفتی میز ڕانەگرتن ، هۆکارو چارەسەرییەکانی

کوردستان TV
100%

حاڵەتی میز ڕانەگرتن بریتیە لە میزكردن بەشێوەیەكی خۆنەویست Urinary incontinence و بەپێی ئامارەكان لەنێوان لە 10% بۆ 35%ی هاوڵاتیان لەناوچەكانی رۆژئاوای جیهان ئەو كێشەیەیان هەیە بەرێژەی جیاواز، بەڵام رێژەكە لای بەساڵاچووان بەرزترە.

دیاردەی میز ڕانەگرتن بەشێوەیەكی گشتی كاریگەری لەسەر پاكوخاوێنی و لایەنی كۆمەڵایەتی و كاركردن و توانای سێكسی و لایەنی دەروونی هەیە، ئەو كەسانەی بەدەست ئەم كێشەیەوە دەناڵێنن تووشی نیگەرانی و دڵەراوكێ دەبن و هەست بەشەرم دەكەن و ئەوەش وادەكات پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانیان و چالاكی جەستەییان بەشێوەیەكی بەرچاو كەم بێتەوە.


هۆكارەكانی میز ڕانەگرتن:

* كێشی زیاد و جگەرەكێشان و نەخۆشی شەكرە و گرانی جووڵە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە میز ڕانەگرتنی خۆنەویست.
* پیسبوون: پێدەچێت پیسبوونی بۆرییەكانی میز ببێتە هۆی میز ڕانەگرتن.
* چارەسەری پزیشكی: پێدەچێت بەكارهێنانی هەندێك دەرمان ببێتە هۆی ئەم حاڵەتە بەهۆی پێكهاتەی كیمیایی دەرمانەكە یاخود بەهۆی كاتی بەكارهێنانی.
* كێشە لەكۆئەندامی میز: پێدەچێت میز ڕانەگرتن بەهۆی بوونی كێشەوە بێت لەكاركردنی میزەڵدان یاخود بۆرییەكانی میز.


چارەسەری میز ڕانەگرتن:

- پشكنینی جەستەیی و پشكنینەكانی دیكە و ئاخاوتن لەگەڵ نەخۆش، دەبێتە هۆی ئەوەی پزیشك بەتەواوی تەواوی كێشەكە بزانێت.
- لەهەندێك كاتدا كەهۆكاری میز ڕانەگرتن روون نیە پێویست دەكات پشكنینی زیاتر بۆ بۆرییەكانی ژێرەوەی میز بكرێت.
- گۆڕانكاریی لەرەفتار و كەمكردنەوەی بڕی بەكارهێنانی شلەمەنی و گۆڕینی چارەسەرەكان لەرووی جۆر و كاتی بەكارهێنانی.
- چارەسەری فیزیایی پێدەچێت ببێتە هۆی چارەسەركردنی ئەو كێشەیە لەرێگەی بەهێزكردنی ماسولكەی بنكەی حەوز.
- هەندێكجار نەشتەگەری دەبێتە هۆی چارەسەركردنی میز ڕانەگرتنی خۆنەویست.

ژێده‌ر - تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.