Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:47

گەورەترین فێڵباز لە مێژوودا.. فێڵی لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردووه‌

کوردستان TV
100%


بەدرێژایی مێژوو زۆرن ئەوانەی کە ناسنامەی خۆیان گۆڕیوە و نازناوی کەسانی دیکەیان بەکارهێناوە بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانیان، ستانلی کلیفۆرد وێمان، لە دایکبووی ساڵی 1890 لە ئەمریکا بە ئەفسانەی فێڵبازی دادەنرێت لەم بوارەدا.

یەکەم کاری ستانلی لە ساڵی 1910 بوو کاتێک خۆی ناساند وەک دیپلۆماتکارێکی ئەمریکیی نیشتەجێ لە مەغریب، هەمووان لە نیویۆرک بە رێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرد و دەڕۆیشتە هەموو شوێنە نایابەکان، بەڵام دواتر دەستگیرکرا بە تۆمەتی فێڵکردن، هەر لەگەڵ دەرچوونی لە بەندیخانە جارێکی دیکە لە ساڵی 1915 خۆی وەک ئەفسەر و پاشکۆی سەربازیی وڵاتەکەی لە سڕبیا ناساند لەگەڵ ئاشکرابوونی فێڵەکەی خۆی وەک کەسێکی دیپلۆماتکار لە باڵیۆزخانەی رۆمانیا لە ئەمریکا ناساند، لە سەردانێکدا جلوبەرگی فەرمی رۆمانیای لەبەر کرد و سەردانی هێزی دەریایی ئەمریکای کرد و بە تایبەتی سەردانی کەشتیی جەنگی "USS Wyoming"ی کرد و بە فەرمی پێشوازیی لێ کرا.

لە ساڵی 1917 خۆی وەک ئەفسەری سوپای بریتانیا پێشکەش کرد، لە ساڵی 1921 لە کاتی سەردانی خاتوو فاتیمە، شازادەی ئەفغانستان بۆ ئەمریکا خۆی وەک بەرپرسێکی دەریایی ئەمریکا ناساند و چەند دیدارێکی بۆ شازادە فاتیمە رێکخست و 10 هەزار دۆلاری لێ وەرگرت، ناوبراو بەمەش نەوەستا چەند جارێک دەستگیرکرا و ئازاد دەکرا و ناسنامەی خۆی دەگۆڕی و تاکوو ساڵی 1960 خۆی وەک راگەیاندنکار و دیپلۆماتکار دەناساند، دواتر لە هەمان ساڵ کۆچی دوایی کرد

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.