حەسەن غەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی سائیرون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازیی.
حەسەن عەزاری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە کە سەرکۆماری عێراق، پابەندە بە دەستوور و گوتی: "یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، ئەنجام دەدرێت".
گوتیشی: "سوپاسی ھەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەکەن لە سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان، ھەروەھا ئەنجامدانی پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ ژمارەیەک وێستگە، سوپاسی ھەڵوێستی دادپەروەرانەی دادگای باڵای فیدراڵیی دەکەین".
سەرۆکی فراکسیۆنی سائیرون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حەسەن عەزاری راشیگەیاند کە بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازیی.
دوێنێ دووشەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەند کرد.
بەپێی ئەنجامە پەسەندکراوەکان، رەوتی سەدر 73 کورسی بەدەست ھێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.