Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 10:11

فێران تۆرێسی ئیسپانی بۆ واژۆکردنی گرێبه‌سته‌که‌ی له‌ بارسێلۆنایه‌

کوردستان TV
100%

فێران تۆرێسی ئیسپانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی جێهێشت و گه‌یشته‌ شاری بارسێلۆناو له‌ ڕیزی یانه‌ی بارسێلۆنا پشكنینی پزیشكی بۆ كرا، ئه‌ویش وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌، تۆرێس له‌ په‌یامێكی كورتدا بۆ هانده‌رانی بارسا گوتی، به‌و په‌ڕی گوڕوتینه‌وه‌ هاتووم.
 به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا فێران تۆرێسی ته‌مه‌ن بیستویه‌ك ساڵ گرێبه‌ستێك به‌ بڕی په‌نجاوپێنج ملیۆن یۆرۆ تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوحه‌وت له‌گه‌ڵ یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ واژوو ده‌كات.
 به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه‌ ده‌بێته‌ دووه‌م گرێبه‌ستی بارسا له‌ مێركاتۆی زستانه، دوای ئه‌وه‌ی دانی ئه‌لڤێشی به‌ڕازیلی له‌ پرۆسه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد گه‌ڕایه‌وه‌ ڕیزی تیپی پێشووی خۆی.
 جێگای باسه‌ له‌م وه‌رزه‌دا بارسێلۆنا گرفتی زۆری له‌ هێڵی هێرشبه‌ری هه‌یه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌گوێرۆ به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ به‌ یه‌كجاری وازی له‌ یاریكردن هێناو هه‌ریه‌ك له‌ مێمفیس دێپای و ئانسۆ فاتی و مارتن برایتوایت به‌هۆی پێكان له‌ یاریگاكان دابڕاون.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.