Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 10:11

عوسمان دێمبڵی دەنگۆیه‌ک ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


عوسمان دێمبلی فەڕەنسی و ئەستێرەی هێڵی هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا لە وەڵامی دەنگۆی ڕۆیشتنی لە ڕیزی یانە كاتالۆنیەكەو لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لۆگۆیەكی بارسای بڵاوكردەوە.
 ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ مانەوەی لە ڕیزی یانەكەدا، هاوكات فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزای بواری گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەران لە ئەوروپا ڕایگەیاند، پۆستكردنی ئەم لۆگۆیە لە لایەن دێمبلیەوە بەو مانایە دێت كە گفتوگۆی یاریزانەكە بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ بلاوگڕانا قۆناغی پێشكەوتووی بڕیوەو لە ڕێككەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی تیپەكەی نزیك بۆتەوە.
 دێمبلی تەمەن بیست وچوار ساڵ لە هاوینی ساڵی دووهەزاروحەڤدە لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە بارسا كردو گرێبەستی ئێستای لەگەڵ یانە كاتالۆنیەكە لە هاوینی ساڵی داهاتوو تەواودەبێت.
 بەم دواییەش سەرچاوەكانی دەنگوباس بڵاویانكردەوە كە هەریەك لە یانەكانی نیوكاسل یونایتدو لیڤەرپول و مانچستەریونایتد بەجیا ئۆفەریان پێشكەشی هێرشبەرە فەڕەنسیەكە كردووە تا گرێبەستی لەگەڵ واژووبكەن و سوود لە تواناكانی وەربگرن، له‌ ڕۆژانی ڕابردووشدا، دێمبلی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی مه‌غریبی كرد .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.