Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 10:11

مانچینی: متمانەیەکی زۆرم به‌ ئیتاڵیا هه‌یه‌ بۆ گەیشتن به‌ کۆتاییەکانی مۆندیالی ی قەتەڕ

کوردستان TV
100%


 
ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند كە متمانەیەكی زۆری بە هەڵبژاردەی وڵاتەكەی هەیە بۆ گەیشتنی بۆ كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیست  و دووی قەتەر.
 ئەویش دوای ئەوەی هەڵبژاردەكە نەیتوانی بلیتی ڕاستەوخۆی جامی جیهان بەدەست بێنێت و لە پاشكۆی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپاو لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەكی یەكلایی كەرەوەدا لە بیست وچواری ئاداری ساڵی داهاتوو یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی مەكدۆنیای باكوور دەكات.
 لەبارەی پاشكۆی پاڵاوتنەكانەوە، مانچینی بە ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند كە ئیتاڵیا خاوەنی تیپێكی بەهێزەو پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپایەو لە هاوینی ئەمساڵ بە شایستەییەوە نازناوی پاڵەوانێتیەكەیان بەدەستهێنا، لە ماوەی سێ‌ ساڵی ڕابردووشدا تەنها یەك یاریان دۆڕاندووە، بۆیە دڵنیان لەوەی یەكێك لە بلیتەكانی پاشكۆ بەدەست دێنن و دەگەنە مۆندیال .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.