تێنسزانی بەناوبانگی ڕوسی ئاندرێ ڕوبلێڤ ڕایگەیاند كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، ڕوبلێڤ كە ئێستا لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانیە، پشكنینی تاقیگەیی بۆ كراو دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.
بەپێی سەرچاوەكانی دەنگوباس، باری تەندروستی تێنسزانەكە جێگیرەو تەنها چەند نیشانەیەكی سووكی نەخۆشی لێ بەدەركەوتووە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ڕوبلێڤی تەمەن بیست وچوار ساڵ لە سەروبەندی ئامادەكاریدا بوو بۆ بەشداریكردنی لە جامی یەكگرتووی پیشەگەرانی جیهان و پاڵەوانێتی تێنسی ئوستڕالیا كە یەكەمین پاڵەوانێتی وەرزی داهاتووی گراندسلامەو لە حەڤدەی كانوونی دووەم لە یاریگاكانی مێلبۆرن دەستپێدەكات.
ڕوبلێڤ دڵتەنگی خۆی بە تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا دەربڕی و ڕایگەیاند كە ناتوانێت لە جامی پیشەگەران بەشداربێت و ئەگەر باری تەندروستی گونجاو بوو ئەوا لە پاڵەوانێتی تێنسی ئوسترالیا بەشداری دەكات.
جێگای باسە بەم دواییە هەریەك لە تێنسزانان ڕافائێل نادالی ئیسپانی و دێنیس شاپۆڤالۆڤی كەنەدی و ئێما ڕادوكانوی بریتانی و بێلیندا بێنشیچی سویسری و ئەنیس جابری تونسی بە هەمان شێوەی ڕوبلێڤ تووشی كۆرۆنا بوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.