شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ڕایگه‌یاند، له درێژه‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان بۆ ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له چیای حه‌مرین له پارێزگای دیاله، ئه‌مڕۆ سێشه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیان 4 تیرۆریستی داعش بكوژن.
شانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: له درێژه‌ی ئۆپهڕاسیۆنهكاندا بۆ ڕۆژی سێیه‌م له چیای حه‌مرین هێزێكی لیوای ئالیات له تیپی 9ی سوپای عێراق دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی توندی تیرۆریستانی داعش توانیان 4 تیرۆریست بكوژن، هه‌روه‌ها پێگه و شوێنێكی زۆری مانه‌وه‌ی تیرۆریستانیش خاپوور كران.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆن و كێوماڵكردنی ناوچه‌كان له چیای حه‌مرین به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.