Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:50

له‌ تورکیا 16 که‌س به‌ تۆمه‌تی داعشبوون ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%

 

نووسینگه‌ی پارێزگاری ئه‌نقه‌ره‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی پۆلیسه‌وه‌ 16 كه‌س به‌ تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركران.

ده‌ستگیركردنه‌كه‌ دوای دروستبوونی ناكۆكی و پێكدادان له‌نێوان پیاوانی پۆلیس و ناڕازییه‌كان هات كه‌ به‌ دار و به‌رد ڕووبه‌ڕوو ببوونه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس هه‌وڵی داخستنی دووكانێكی بێ مۆڵه‌تی فرۆشتنی كتێبی ئاینی دابوو.

نووسینگه‌ی پارێزگاری ئه‌نقه‌ره‌ ڕاشیگه‌یاند كه‌ پۆلیس شه‌وی ڕابردوو هه‌وڵی داخستنی دووكانه‌كه‌ی له‌ شاری پینگوول له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شار دابوو، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دووكانه‌كه‌ پاڵپشتی چالاكییه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی له‌ وڵات ده‌دا.

له‌ دیمه‌نه‌ ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ده‌یان كه‌س به‌ دار و به‌رد ڕووبه‌ڕووی پیاوانی پۆلیس ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌نگی ته‌قه‌ش ده‌بیسترێ.

جێی باسه‌ تیرۆریستانی داعش له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندان هێرشیان له‌ توركیا ئه‌نجامدابوو یه‌كێك له‌وانه‌ش هێرشه‌كه‌ی ئاهه‌نگی شه‌وانه‌ی شاری ئه‌سته‌مبۆڵ بوو كه‌ له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵی 2017‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 39 كه‌س.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.