ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌رپرسیاره‌تی كوشتنی یاسر عه‌لی شه‌نیار به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی ئه‌عه‌زمییه‌ی گرته ئه‌ستۆ و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش گرته ڤیدیۆی ساتی كوشتنه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی ئه‌عه‌زمییه دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا له كاتی ڕاوكردندا له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێی تری له نزیك ڕووبارێكی چیای حه‌مرین له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی تیرۆریستانی داعشه‌وه ڕفێنرابوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌میش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڤیدیۆی چركه‌ساتی كوشتنی یاسر عه‌لی شه‌نیار به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی ئه‌عه‌زمییه به ده‌ستی تیرۆریستانی داعش بڵاو كرایه‌وه، له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ جلوبه‌رگێكی ڕه‌نگ پرته‌قاڵی له‌به‌ركراوه به‌ر له‌وه‌ی بكوژرێ.
ئه‌مه له كاتێكدابوو كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی پاسپۆرتی ئه‌عه‌زمییه‌دا بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌یان به كوژراوی دۆزییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.