Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:54

له‌ ئه‌ڵمانیا جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەوە راگەیەندرا کە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی لە ئەڵمانیا بڵاوبووەتەوە.
لەو راگەیەندراوەی کە لە پەیمانگای رۆبێرت کۆخ (RKI)وە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و 218 حاڵەتی تووشبوون بە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراوە و بەم شێوەیەش لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمەوە بۆ ئێستا 10 ھەزرا و 443 کەس تووشی ئەم جۆرەی ڤایرۆسەکە بوونە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش ئاشکرا کراوە کە چوار کەس بەھۆی تووشبوونیان بە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 124 کەسیش لە نەخۆشخانەکان لە ژێر چارەسەردان.

بەرپرسان ھۆشداریی لەوە دەدەنەوە کە جۆی ئۆمیکرۆن زۆر بە خێرایی بڵاوبووەتەوە و ئەم جۆرە دەبێتە شەپۆلی پێنجەمی پەتاکە.

حکوومەتی ئەڵمانیا، کە رێکاری پێویستی بۆ رێگەگرتن بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرەی کۆرۆنای گرتووەتەبەر، داوای لە ھاووڵاتییانی کردووە کە پابەندی رێکارەکان ببن و دۆزی سێیەمی ڤاکسین وەربگرن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.