Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 09:12

جوان عەبدوڵڵا: لەماوەی 15 رۆژدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی  له‌چه‌ند رۆژی رابردوو دادگای فیدڕاڵی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراقی پەسەندکرد، کاندیدی سەرکەوتوو بۆ پەرلەمان عێراق ئاشکرایکرد، بەگوێرەی دەستوور لەماوەی 15 رۆژدا پەرلەمان کۆ دەبێتەوە.

جوان عەبدوڵڵا، کاندیدی سەرکەوتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ رایده‌گه‌ێنێت:  بەگوێرەی دەستووری عێراق دوای پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵیەوە لەماوەی 15 رۆژدا یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت، واتە ئەو رۆژەی ئەنجامەکان پەسەند دەکرێت دەژمێردرێت و تا 15 رۆژ دەبێت پەرلەمان کۆ ببێتەوە.
 راشیده‌گه‌ێنێت: لە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەماندا سەرۆک و ھەردوو جێگری پەرلەمان ھەڵدەبژێر درێن و دواتر ماوەیەک دیاری دەکرێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە لایەن پەرلەمانەوە، ھەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار پێویستی بە یەک لەسەر سێی دەنگی پەرلەمان ھەیە.
جوان عەبدوڵڵا ده‌شڵێت: قۆناغە سەختەکە پێکھێنانی حکوومەتی نوێیە، چونکە پەرلەمان گەورەترین کۆتلە رادەستپێریت بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ، بەڵام ئەوە مادەیەکی لاستیکیەو دەستوور ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردوە مەبەست لە کۆتلەی گەورە ئەو کۆتلەیە دەبێت کە زۆرترین کورسی بەدەست ھێناوە لە ھەڵبژاردنەکان یانیش ئەو کوتلەیە دەبێتە گەورەترین کوتلە کە لەنێو پەرلەمان دروست دەکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.