هاوپه‌یمانی فه‌تح رایده‌گه‌ێنێت ، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار زیانێكی زۆری له چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقی داوه.
له‌و باره‌یه‌وه ناسر توركی،ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی سۆمه‌رییه گوتی: هاوپه‌یمانی فه‌تح هه‌ڵوێستێكی به‌هێزی سه‌باره‌ت به نرخی دۆلار ده‌بێت،چونكه ئه‌م بابه‌ته زیانێكی زۆری به داهاتی هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها گوتی: به ملیۆنان هاووڵاتی عێراقی به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێن و بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاری تێكردوون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كرد كه به‌جێگه‌یاندنی داواكاری هه‌ژاران و گه‌ڕانه‌وه‌ی نرخی خه‌رجكردنی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقیدا بۆ دۆخی جارانی، هیوای هه‌موو لیسته‌كانه، نه‌ك به‌ته‌نها فه‌تح .
ناسر توركی له كۆتایی لێدوانه‌كه‌شیدا گوتی: له نێوهاوپه‌یمانی فه‌تح داواكاری و نییه‌تی راسته‌قینه هه‌یه، بابه‌تی نرخی دۆلار له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسی لێوه بكرێت و هه‌موار بكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.