Erbil 38°C سێشەممە 26 ئاب 01:55

کام جۆر لە فڵچەی ددان بەکار بهێنین؟

کوردستان TV
100%

ددانەكان بەشێكی گرنگن لە جوانی رووخسار ، بۆ ئەوەی بە تەندروستی و جوانی بمێننەوە پێویستیان بەگرنگی پێدانە، فڵچەی ددان شۆردن یارمەتیدەرێكی گرنگە ئەگەر جۆرەكەی گونجاوبێت.
پزیشكانی ددان هەمیشە بەكارهێنانی فڵچەی نەرم و سەر رێك بە پێوست دەزانن ئەمەش بۆ ئەوەی بەئاسانی بچێتە نێوان ددانەكان و پاكیان بكاتەوە هەروەك فڵچەی نەرم نابێتە هۆی ئازاردانی پووك و برینداركردنی هەروەك ئەو فڵچانەی رووەكەیان ئاسۆیی و رێكە و تاڵەكانیان بە یەك ئاراستەدایە، بەیەكسانی رووی ددانەكان پاك دەكەنەوە.
پسپۆران ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كێشەی خوێن بەربوونی پووكیان هەیە دەبێت فڵچەی رێك و نەرم ( SOFT ) بەكاربهێنن وئەوانەش كە جگەرەكێشن و رەنگی ددانەكانیان تێكدەچێت واباشترە فڵچەی (MEDIUM) مامناوەند بەكاربهێنن تا بتوانرێت رەنگی سروشتی ددانەكان بگەڕێنێتەوە و لەپاش ئاساییبوونەوە بگەڕێنەوە سەر بەكارهێنانی فڵچەی نەرم.

ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.