Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 12:56

ئیسرائیل ئاماده‌کاری بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر گرووپه‌کانی ئێران له‌سووریا ده‌کات

کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ سوپای ئیسرائیل ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر گرووپه‌كانی ئێران له‌سووریا ده‌كات.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی" تایمز ئۆف ئیسرائیل" سوپای ئیسرائیل له‌ ساڵی نوێدا پلانی داناوه‌ هێرشی زیاتر بكاته‌ سه‌ر گرووپه‌كانی ئێران له‌ سووریا و سنوورێك بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له‌لایه‌ن گرووپه‌كانه‌وه‌، بۆ ئه‌و وڵاته‌ دابنێت.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌ سوپای ئیسرائیل هیوا ده‌خوازێت ئه‌م هێرشانه‌ ببێته‌ مایه‌ی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی رژێمی سوریاو ئێران له‌ كرده‌وه‌كانیان.

جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ سوپای ئیسرائیل له‌مساڵدا چه‌ندین جار هێرشی كردۆته‌ سه‌ر گرووپه‌ وابه‌سته‌كانی ئێران له‌ سووریاو زیانی زۆری پێگه‌یاندوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.