هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ستگیر ده‌كرێت.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی کەریم پوورمحەمەد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەریم پوورمحەمەد بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری دەستبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ کەریم پوورمحەمەد لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.
هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێران هاووڵاتییه‌کی کورد ده‌ستگیرده‌که‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.