Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:16

هونه‌رمه‌ندی دیاری سوری محه‌ممه‌د شه‌مات کۆچی دواییکرد

کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی دیاری سوری و عه‌ره‌بی محه‌ممه‌د شه‌مات له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
محه‌ممه‌د شه‌مات ،یه‌كێك بوو  له‌ وئه‌كته‌رانه‌ی  كه‌له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی به‌هۆی كاره‌ هونه‌رییه‌كانی  ناسرابوو له‌ ژیانی هونه‌ری خۆی به‌شداری چه‌ندین  زنجیره‌ دراما و فلیمی سوری و عه‌ره‌بی كردووه‌، وه‌كو  ( ئه‌بو ریاح )، ( سه‌ح نوم )، ( الخزری ئه‌بو مه‌رزوق ) و درامای ( باب حاره‌ ) كه‌ له‌ پێنج به‌شی به‌شداربووه‌ .
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی سوری دوێنی سێ شه‌ممه‌ 28 كانوونی یه‌كه‌م هه‌واڵی حۆچی دواییكردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی بڵأوكرده‌وه‌.
شایانی باسه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 5 ساڵه‌ هونه‌رمه‌ند محه‌ممه‌د شامات ، تووشی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی مێشك ببوو،،هه‌ر به‌و هۆییه‌وه‌ تووشی نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌ ببوو.
ئا- كامران
ژێده‌ر- فكره‌ نیوز

كوردستان TV

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.