Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 09:12

تەندروستی عێراق : ئەگەر ئۆمیکرۆن بڵاوببێتەوە پەنا نابەینە بەر راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوا پەنا نابەنە بەر راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ و داخستنی ناوەندەکانی خوێندن.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، سەیف بەدر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستیی نیازی ئەوەی نییە کە ھاتوچۆی گشتیی قەدەغە بکات و ناوەندەکانی خوێندن دابخات و گوتی: "لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی گۆڕاوەکە لە عێراق، ئەوا وەزارەتی تەندروستیی راسپاردەکانی خۆی بۆ لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی بەرز دەکاتەوە، بۆ ئەوەی لیژنەکە بڕیاری گونجاو لەوبارەوە دەربکات".

گوتیشی: "لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن، وەزارەتی تەندروستیی ھەوڵی زیاتر دەدات بۆ ئەوەی زۆرترین ھاووڵاتیی، ڤاکسین وەربگرن".

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاندبوو کە تا ئێستا گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراق بڵاونەبووەتەوە و ئاماژەی بەوەیش دابوو، ئەگەر ئۆمیکرۆن لە عێراق بڵاوببێتەوە، ئەوا پەنا دەبنە بەر گرتنەبەری رێشوێنەکانی پێشووی خۆپارێزیی لەوانە داخستنی شوێنە گشتییەکان و دووپەرێزیی کۆمەڵایەتیی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.