Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:34

بەهۆی سەرماوسۆڵەوە لە پارێزگاکانی کوردستانی تورکیا سەهۆڵبەندان روویدا

کوردستان TV
100%

بەهۆی سەرماوسۆڵەوە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئاگری و ئەردەخان سەهۆڵبەندان روویدا.

کەشوهەوای سارد لە ئەرزەڕۆم کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی شارەکە دروست کردووە. جامی ئۆتۆمبێل و شوێنکارەکان بە سەهۆڵ داپۆشراون و ئاوی شوێن دەستنوێژگرتنەکانی مزگەوتەکە بەستوویەتی.رێگاوبانەکانی شارەکە بەستوویەتی و تیمەکانی گەورە شارەوانی شەقامەکانیان خوێڕێژ کرد.

هه‌ر بەهۆی سەرماو سۆڵەوە لە پارێزگای ئەردەخان، جامی ئۆتۆمبێل و ماڵ و شوێن کارەکان بە سەهۆڵ داپۆشراون.

هەندێ لە هاووڵاتییان بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانیان لەو سەرما سەختە بە خێمە وبەتانی دایانپۆشین.

لە رووباری کورا و ناوچەکە، تەمێکی چڕ دروست بووە و درەختەکان چلورەیان گرت.

هه‌روه‌ها لە پارێزگای قەرس ئاوی دەریاچە، جۆگە و تاڤگەکان بەستوویەتی.هاووڵاتییانی شارەکە دووچاری سەختی بوون لە کارپێکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان و هەندێک لە شۆفێران ئاگریان لەژێر تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکانیاندا کردەوە کە بەستبووی.

لە پارێزگای ئاگری-ش کە کەشوهەوایەکی سارد باڵی بەسەر شارەکەدا کێشاوە، ئاوی سەر رووی رووباری موراد و چەمەکان بەستوویەتی.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.