Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 10:54

ئومێد خۆشناو: قەبارەى زیانەکانى هەردوو لافاوەکەى هەولێر به‌ 26 ملیار دینار ده‌خه‌ملێندرێت

کوردستان TV
100%


پارێزگاری هەولێر ئاماری زیانی لافاوەكان ئاشكرادەكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29 ى 12 ى 2021، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لەبارەی زیانی لافاوەكانی هەولێر و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان رایگەیاند: قەبارەى زیانەکانى هەردو لافاوەکەى ئەمساڵى هەولێر، بە 26 ملیار دینار خەمڵێنراوە کە لە لافاوى یەکەمدا لە رۆژى 30-10-2021، قەبارەى زیانەکان  بریتییه‌ بووه‌ لە پێنج ملیار دینار.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی زیانەكانی لافاوی دووەم كە رۆژی 17ی 12ی 2021 روویداوە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماڵی زۆری لێكەوتەوە رایگه‌یاند:  زیانه‌كانی بە 20 بۆ 21 ملیار دینار خەمڵێنراوە ،  راشیگه‌یاند: 12 كه‌سیش له‌ لافاوه‌كه‌ی دووه‌می هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستدا. 
هەروەک ئاشکرایکرد، ئەو هاوکارییانەى وەک قەرەبو بۆ زیانەکان کۆکراوەتەوە، نزیکەى 11 ملیار دینارە.
پارێزگارى هەولێر، نیگەرانى خۆشى بەرامبەر حکومەتى عێراقى فیدڕاڵ پیشاندا کە وەک پێویست بەدەمیانەوە نەهاتووە و رایگه‌یاند:  بەغدا 2 ملیاری بۆ ناردین، بەڵام ڕەتمانكرده‌وەو داوا دەكەین زیاد بكرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.