سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م موقته‌دا سه‌در له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری نه‌جه‌ف كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شاندێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامڕی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌نجام دا.
له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی هادی عامڕی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه باش و به‌رپرسانه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌هێز بوو بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو بۆ بنیادنانی وڵاتێكی سه‌ركه‌وتوو.
ڕاشیگه‌یاند: له ڕۆژانی داهاتوودا دووباره ده‌گه‌ڕێینه‌وه شاری نه‌جه‌ف بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی تر.
جێی باسه هه‌ر سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له تویتێكدا ده‌ستنووسێكی خۆی بڵاو كردبووه‌وه و تێیدا نووسیبووی "حكوومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی نه ڕۆژهه‌ڵاتی و نه ڕۆژئاوایی".
ئه‌مه له كاتێكیدایه كه ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو دادگای باڵای فیدڕالی عێراق به فه‌رمی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی په‌سند كردبوو و ڕه‌وته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری كرابوو به بردنه‌وه‌ی 73 كورسی په‌رله‌مانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.