Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 07:21

کازمی: ئەرکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی هات

مستەفا کازمی
کوردستان TV
100%

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەرکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتاییهات و سەرجەم کەرەستەکانیشیان بردە دەرەوەی وڵات.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەتویتێکدا ڕایگەیاند: ئەرکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی هات و سەرجەم کەرەستەکانیشیان بردە دەرەوەی وڵات، لەمەولا ئەرکی ئەوان دەبێتە ڕاوێژکاری و پاڵپشتی بە گوێرەی دەرەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی.

لە تویتەکەیدا هەروەها نووسیویەتی " سوپاس بۆ هاوبەشەکانمان لە شەڕی دژی داعش و هێزەکانمان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان."

جێی باسە لەماوەی ڕابردوودا عێراق و هاوپەیمانان لە چوارچێوه‌ی کۆبوونەوەکانی دیالۆگی ستراتیژی ڕێککەوتبوون لەسەر کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانییان، تەنها ئەرکییان دەبێتە ڕاوێژکاری.  

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.