Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 10:54

لە کەرکووک کەسێک بەهۆی غازی سۆپا گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

 

لە سنووری پارێزگای کەرکووک گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەهۆی غازی سۆپا گیانی لەدەست دا.

هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە قەزای دووبز گەنجێک بەناوی "عومەر کەریم" تەمەن 21 ساڵ کە قوتابیی زانکۆیە بەهۆی غازی سۆپا گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی شارۆچکەی دووبز لەمبارەیەوە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: کەسوکاری ناوبراو کە چوونەتە ژوورەکەی بینیوویانە بەهۆی زۆری غازەکە و داخستنی پەنجەرەی ژوورەکە گیانی لەدەستداوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.