سه‌رۆكی كازاخستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به فه‌رمی واژووی له‌سه‌ر فه‌رمانی لابردنی یاسای تایبه‌تی له‌سێداره‌دان كرد و ڕه‌تی كرده‌وه چیتر له وڵاته‌كه‌ی خه‌ڵك له سێداره بدرێ.
قاسم جومارت تۆكاییف سه‌رۆكی كازاخستان ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی پڕۆتۆكۆڵی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ كه ئامانج تێیدا ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانه.
سه‌رۆكی كازاخستان جه‌ختی كرده‌وه كه په‌یڕه‌وكردنی لابردنی سزای له‌سێداره‌دان ئه‌و تۆمه‌تبارانه ناگرێته‌وه كه تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه.
جێی باسه كازاخستان له ساڵی 2003وه به فه‌رمی كارپێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی ڕاگرتووه، به‌ڵام دادگاكان به‌رده‌وامبوون له ده‌ركردنی ئه‌م سزایه و له‌و ماوه‌یه‌شدا دوو كه‌س كه تۆمه‌تباربوون به تیرۆره‌وه له سێداره درابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.