لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی نێوان هەولێر-دهۆک 6 کەس برینداربوون.
سەنگەر گۆران پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی نێوان هەولێر-دهۆک لە نزیک پردی گۆپال 6 هاووڵاتی برینداربوون.
لەمبارەیەوە حازم محەمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی بەردەڕەش بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویداوە، بەهۆیەوە 6 هاووڵاتی کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکان بوون بە سەختی برینداربوون.
جێی باسە بهگوێرهی داتای بهڕێوهبهرایهتییهكانی هاتووچۆ هۆکاری زۆربەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ پابەند نەبوونە بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.