له بۆسه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشدا له پارێزگای دیاله دوو پۆلیسی عێراق برینداربوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كرد: ئه‌مشه‌و تیرۆریستانی داعش له‌نێوان هه‌ردوو گوندی زاغنیه و سه‌واعید له نزیك شاره‌دێی عهباڕه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌عقووبه بۆسه‌یان بۆ كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی پۆلیس دانابووه‌وه و دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر دوو پۆلیس برینداربوون و چه‌كداره داعشه‌كانیش بۆی ده‌رچوون.
بڵاویشیان كرده‌وه: هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی هێرشه‌كه بڵاوه‌یان پێكرا و كێوماڵكردنی ناوچه‌كه‌یان كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كان، هه‌روه‌ها پۆلیسه برینداره‌كانیشیان ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرد.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هێزه‌كانی سوپا به هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئۆپڕاسیۆنیان بۆ كێوماڵكردن و ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له پارێزگای دیاله و به‌رزاییه‌كانی چیای حه‌مرین ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان تیرۆریستی داعشیان كوشتووه و پێگه و په‌ناگه‌كانیان خاپوور كردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.