به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وته یه‌ده‌گه عه‌مباركراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌مترین ئاست، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نرخی نه‌وتی برێنت به‌ربه‌ستی 80 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا ئه‌مه یه‌كه‌مجاره نه‌وتی یه‌ده‌گی ئه‌مه‌ریكا له عه‌مباره‌كاندا بۆ كه‌مترین ڕێژه و ئاست دابه‌زێت، ئه‌مه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كان ڕوو له هه‌ڵكشان بكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به ڕێژه‌ی 1.5% به‌رزبووه‌وه و بووه 80 دۆلار و 15 سه‌نت.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خامی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشێوه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی به ڕێژه‌ی 1.7% و بووه 77 دۆلار و 29 سه‌نت.
جێی باسه له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ڕێژه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت له عه‌مباره‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا دێت ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات و ئه‌مه‌ش وای كردووه نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.