كۆشكی سپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد، سبه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا به ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی قسه ده‌كه‌ن و چه‌ند بابه‌تێكی سیاسی په‌یوه‌ست به نێوانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئیمێلی هۆرن گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌منی نیشتمانی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گوتی: هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا سبه‌ی پێنجشه‌م به ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی گفتگۆ ده‌كه‌ن و تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی دبلۆماسی نێوانیان ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێك له بابه‌ته‌كانی گفتوگۆی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی ڕووسیا تاوتوێی گرژییه‌كانی نێوانیان ده‌بێت سه‌باره‌ت به دۆخی ئۆكڕانیا.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه دمێتری پیسكۆف گوته‌بێژی كرملین بۆ ئاژانسی (ڕۆیته‌رز) ڕایگه‌یاندبوو كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی ڕووسیا و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كاته‌كانی كۆتایی سبه‌ی شه‌و پێنجشه‌م ده‌بێت، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به بابه‌تی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه ئاشكرا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.