Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:48

وه‌رگرتنی ڤاکسینی تورکۆڤاک لە تورکیا ده‌ستیپێکرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 30-12-2021 وه‌رگرتنی ڤاکسینی تورکۆڤاک لە سه‌نته‌ره‌كانی لێدانی ڤاكسین له‌ توركیا ده‌ستیپێكرد.

دوێنێ فەخرەددین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا،  ڤاکسینی خۆماڵیی تورکیا تورکوڤاک کە رەزامەندی بەکارھێنانی خێرای وەرگرتووە وەکو دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بەکارھێنا.

فه‌خره‌ددین کۆجا، کە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی زانستی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە مەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین گەیشتە نەخۆشخانەی شار له‌ ئەنقەرە، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.

کۆجا، ڤاکسینی خۆماڵیی تورکیا تورکۆڤاک-ی وەک دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بەکارھێنا و رایگەیاند، لە سبەینێوە دەتوانرێت ڤاکسینی تورکۆڤاک، لە نەخۆشخانەکاندا وەربگیرێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.