Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 06:34

سزای به‌کۆمه‌ڵی شۆفێران له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل له‌سەر شۆستە درا

کوردستان TV
100%


هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند: کۆمەڵێک سەرپێچیکار سزای پێبژادنیان بەسەردا ئەنجامدرا  .
له‌ راگه‌یاندراوێكدا،به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: ماوەیەکە تێبینی دەکەن کە شۆفێران شۆستە بەکاردێنن بۆ پارککردنی ئۆتۆمبیلەکانیان و مافی پیادە پێشێل دەکەن و پیادەش ناچار بەسەر شەقامدا بڕوات و سەرئەنجام ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت و لە کۆتایشدا بە کارەساتی نەخوازراو کۆتایی دێت .
 راشیده‌گه‌یه‌نن: دوای ئەوەی کە چەندین جار بەکارهێنەرانی شەقاممان ئاگادار کردۆتەوە لە ڕێگەی کورتە ڤیدیۆ و و تەلەفون بۆ شۆفیرانی سەرپێچیکار و دابەشکردنی پۆستەری ووشیاری کەچی زۆربەیان پابەند نەبوون ، بۆیە هەستاین بە ئەنجامدانی سزای پێبژاردن بەسەر کۆمەڵێک سەرپێچیکار.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.