هۆڵیود سمایل بریتیه له‌و توێكڵه ته‌نكه‌ی كه ڕووپۆشی ددانه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌و ددانانه‌ی كه‌له‌كاتی پێكه‌نین و قسه‌كردن ده‌رده‌كه‌ون.
سووده‌كانی هۆڵیود سمایل چین ؟
1- ڕێكخستنی ددانه‌كان له‌ڕووی شێوه‌و سایزیان .
2- به‌خشینی ڕه‌نگێكی گونجاو و ڕوون بۆ ڕووی ددانه‌كان به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ددانیان ڕه‌نگی زه‌ردباوی هه‌یه .
3- بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی نیوان ددانه‌كان (دووركه‌وتنه‌وه له دانانی ته‌لی ڕاستكردنه‌وه‌ی ددان).
4- باشكردنی لایه‌نی ده‌روونی چاره‌خواز له‌كاتی قسه‌كردن و پێكه‌نین .
زیانه‌كانی هۆڵیود سمایڵ چین ؟
1- له‌ده‌ستدانی شێوه‌ی سروشتی ددانه‌كان له‌كاتی ده‌ستكاریكردنی مینای ددان و هه‌وكردنی پووك هه‌ندێ كات .
2- نرخی چاره‌سه‌ریه‌كه گرانه .
3- له‌كاتی كه‌مته‌رخه‌می چاره‌خواز له‌به‌كارهێنانی داوی ددان و شووشتن و پاككردنه‌وه‌ی ددانه‌كان ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كلۆری ددان و لاوازبوونی ددانه‌كه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.