Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:42

هەزار و 900 تۆن خۆراک له‌ رێکخراوی خۆراکی جیهانی ده‌دزرێت

بە درێژایی یەک مانگ بەشی 730 هەزار کەسی دەکرد
کوردستان TV
100%

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لە شاری فاشر پایتەختی ویلایەتی باکووری دارفور رۆژئاوای سوودان، هەزار و 900 تۆن خۆراک کە رێکخراوی خۆراکی جیهانیی دابینی کرد بوو و بە درێژایی یەک مانگ بەشی 730 هەزار کەسی دەکرد، تاڵان کراوە.

ستیفان دوجاریک،گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لێدوانێکیدا بەتوندی ئیدانەی پەلامار و بەتاڵانبردنی دامەزراوە و پێداویستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد.

دوجاریک باسی لەوە کرد کە ئێوارەی 28ی کانوونی دووەم لە شاری فاشیر پایتەختی ویلایەتی باکووری دارفور، هێرش کراوەتە سەر نووسینگەیەکی رێکخراوی خۆراکی جیهانیی و هەزار و 900 تۆن خۆراک کە بەدرێژایی یەک مانگ بەشی 730 هەزار کەسی دەکرد تاڵان کراوە.

دوجاریک ستیفان هەروەها باسی لەوە کرد کە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس داوای لە حکوومەتی سوودان کردووە ژینگەیەکی سەلامەتی کارکردن بۆ چالاکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستەبەر بکات لەو وڵاتەدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.