تهندروستی سلێمانی رایگهیاند: 23 تیمی تەندروستی لەشەوانی سەری ساڵی نوێ لەحاڵەتی ئامادە باشیدان.
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی بڵاویكردهوه: ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە بۆنەی سەری ساڵ سەنتەری فریاکەوتنی خێرای (122) ی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبێت بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو کە هاوڵاتیان و گەشتیاران پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی بێت.
لە لێدوانێکیشدا بۆ سایت و پەیجی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ( سامان نادر - ل.سەنتەری خێرای122) ڕایگەیاند بۆ بۆنەی سەری ساڵ سەنتەری فریاکەوتنی خێرای 122 لەڕێگای (23) تیمەوە لە ناوچەگەشتیارییەکان و شەقامی سالم و سەرجەم مۆڵەکانی ئەمبوڵانسەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان و گەشتیاران.
راشیدهگهیهنن: داولەهاوڵاتیان دەکەین لەکاتی پێویستیان بەتیمی تەندروستی پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی 122
سلێمانی.. 23 تیمی تەندروستی لەشەوانی سەری ساڵی نوێ لەحاڵەتی ئامادە باشیدان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.