Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:18

حەوت کەسی سووری و عێراقی بەتۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیرکران

پێشتر لە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریا چالاکییان ئەنجامداوە
کوردستان TV
100%

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شاری بورسا، حەوت کەسی بیانی بەتۆمەتی ئەندامێتی رێکخراوەکە دەستگیرکران.

سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی بورسا، لێکۆڵینەوەی لە هەشت کەس کە هەڵگری رەگەزنامەی سووریا و عێراقن دەست پێ کرد کە زانیاری ئەوە لەبارەیانەوە هەیە پێشتر لە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریا، چالاکییان ئەنجامداوە.

لەو چوارچێوەیەشدا تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایش، ئۆپەراسیۆنێکیان دەست پێ کرد و حەوت لە تۆمەتبارەکانیان دەستگیر کرد.

دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی ئیفادە لێیان برانە بەڕێوبەرایەتی کۆچ لە پارێزگای بورسا.

هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارە هەڵاتووەکەی دیکە بەردەوامە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.