وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەک لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەنجام دا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هەریەک لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیڤ لۆدریان و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالینا بایێربۆک و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لیز ترەس ئەنجام دا و بابەتە دووقۆڵی و هەرێمییەکانی تاوتوێ کرد، بەتایبەتی ئۆکراینا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنتۆنی بلینکن ئەمڕۆ لەگەڵ هاوتا فەڕەنسی، ئەڵمانی و بەریتانیەکەیدا پەیوەندی تەلەفۆنیی ئەنجامداوە.
لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا جەخت لەسەر گرنگیی هاریکاری کراوە لەبەرامبەر شەڕەنگێزی رووسیا دژبە ئۆکراینا و هەموو هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئەگەری هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، دەرەنجامی جددی لێدەکەوێتەوە بۆ خۆی.
وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە پشتیوانی پتەوی خۆیان بۆ سەربەخۆیی، سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا دووپات کردەوە و نیگەرانی خۆشیان خستەڕوو لەبارەی ئێران کە تاویداوە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
وەزیرەکان هەروەها باسیان لەوە کرد کە پشتیوانی لە لیتوانیا دەکەن بەرامبەر گوشاری سیاسیی و ئابووریی چین، هاوکات هەوڵەکانی هەرچی زوو سازکردنی هەڵبژاردنی نیشتمانیشیان لە لیبیا تاوتوێ کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.