Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 06:34

لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە کۆتایی بەقۆناغی یەکەمی کارەکانی هێنا

کوردستان TV
100%


 لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەردانی کردنی چەند لیوا و یەکەیەکی سەربازی لەم هەفتەیەدا، کۆتایی بە کارەکانی قۆناغی یەکەمی هێنا.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: 
لیژنەکە، بەسەرۆکایەتی دادوەر کوردەوان نەقشبەندی سەرۆکی دادگای سەربازی یەک و ئەندامێتی عەمید شوان مەحمود بەڕێوەبەری هۆشیاری نیشتیمانی و دکتۆری دەرمانساز هێژا پێکهاتووە، لەکۆتا هەفتەی قۆناغی یەکەمی کارەکانیدا، سەردانی  لیواکانی(3 و 5 و 14 و 16 و 17)ی پیادەی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە و بنکەکانی مەشقی سلێمانی و کەرکوک و خوێندنگەی مەشقی سەربازی و بنکەی مەشقی کوبرایان کرد.
شایانی باسە، لەماوەی دەستبکاربوونی لیژنەکەوە تائێستا، سەردانی سەرجەم یەکە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کردووە، لە سەردانەکانیاندا، یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکارە عەقڵیەکانیان، لە هەرێمی کوردستان بۆ هێزی پێشمەرگە رونکردۆتەوە، چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەریان لەسەر ڕۆشنایی یاسای نوێدا شیکردۆتەوە، هەروەها تیشکیان خستۆتە سەر، یاسا سەربازییە بەرکارەکان لەناو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستاندا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.