Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:20

شای سعوودیه‌ : ئێران بووه‌ته‌ هۆی شڵه‌ژاندنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌

به‌ نیگه‌رانیی زۆره‌وه‌ چاودێری سیاسه‌ته‌كانی ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود، شای سعوودیه‌، رایگه‌یاند "به‌ نیگه‌رانیی زۆره‌وه‌ چاودێری سیاسه‌ته‌كانی رژێمی ئێران ده‌كه‌ین كه‌ بووه‌ته‌ هۆی شڵه‌ژاندنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌".

ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، شا سه‌لمان به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی شورا گوتارێكی پێشكه‌ش كردووه‌ .

شای سعوودیه‌ نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیووه‌ له‌ سیاسه‌تی ئێران و ده‌ڵێت "ئێران وڵاتێكی هاوسێیه‌، بۆیه‌ هیوادارین واز له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ نه‌رێنییه‌كانی بهێنێت له‌ ناوچه‌كه‌ و رێگای راست بۆ هه‌ماهه‌نگی و دیالۆگ بگرێته‌ به‌ر. به‌ نیگه‌رانیی زۆره‌وه‌ چاودێری سیاسه‌ته‌كانی رژێمی ئێران ده‌كه‌ین كه‌ بووه‌ته‌ هۆی شڵه‌ژاندنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌. رژێمی ئێران گرووپی چه‌كداری مه‌زهه‌بگه‌رایی دروست كردووە و هاوكارییان ده‌كات و له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك هێزی سه‌ربازیی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه".

سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود سه‌رنجیشی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئیداره‌ی تاران له‌باره‌ی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی و پێشخستنی مووشه‌كی بالیستیی له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی نزیك نابێته‌وه‌، گوتی: "ئێران هاوشێوه‌ی پشتیوانیكردن له‌ حووسییه‌كان كه‌ له‌ دژی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌وه‌ستنه‌وه‌ كه‌ به‌مه‌یش شه‌ڕ له‌و وڵاته‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یش‌ بۆ سه‌ر سعوودیه‌ دروست ده‌كات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.