لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، گەیشتە 80 دۆلار و 17 سەنت و رۆژەکەی بە 79 دۆلار و 23 سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:11ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ، بەڕێژەی لەسەدا 0،05 دابەزیوە و بە 79 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 76 دۆلار و 59 سەنت فرۆشرا.
بەردەوامی کاریگەری نادیاری حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لەسەر ئاساییبوونەوەی ئابووریی و خواست لەسەر نەوت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سنووردارکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.